
یەکێک لە فرۆشگاکانی کوردستان
ئاڤا نیوز
قایمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆران، ڕێنماییەک ئاڕاستەی سەرجەم فرۆشگاكانی سنوورەكە دەكات كە پێكهاتووە لە چەند بڕیارێک سەبارەت فرۆشتنی خواردەمەنی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: قایمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆران، ئاگادارییەكی بۆ سەرجەم فرۆشگەكانی بەکۆمەڵ ناردووە لە سنووری سۆران و بواریان پێدەدات تاوەكو 20-2-2025، ڕێنماییەكانی تایبەت بە فرۆشتنی خواردەمەنی جێبەجێ بكەن و دوای ئەو وادەیە لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەكرێت.
زانیاریی زیاتر: سەرجەم فرۆشگەكانی بەكۆمەڵ لە سنووری سۆران ئاگادار كراونەتەوە كە نابێت هیچ جۆرە خواردەمەنییەك بفرۆشن كە تەنیا بە زمانێكی بیانی وەكو فارسی و توركی لەسەری نووسرابێت و ئەمە قەدەغەیە بەڵكوو بەپێی یاسا تەنیا ئەو خواردەمەنیانە ڕێگەیان پێدەدەرێت كە بە عەرەبی و یان ئینگلیزی لەسەریان نووسراوە، هەر جۆرە خواردەمەنییەك ڕێككەوتی دروستكردن و بەسەرچوونی لەسەر نەبێت قەدەغەیە.
ئەمەش بزانە: ئەمانەی خوارەوە خاڵەكانی دیكەی نێو ڕێنماییەكەی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆرانن:-
- هەر بەرهەمێكی ناوخۆیی دەبێت دەبێت ناونیشانی خۆی و شوێنی دروستكردن و مۆڵەتی تەندروستی و ڕێككەوتی دروستكردن و بەسەرچوونی لەسەر بێت.
- هەر كەلوپەلێك ڕێككەوتی دروستكردن و بەسەرچوونی بە ئاسانی ڕەشبكرێتەوە ڕێگەپێدراو نییە.
- هەر جۆرە خواردەمەنییەك كە لە كیسە دەكرێت دەبێت ناویشانی هەبێت.
- نابێت هیچ كەلوپەلێك دوو ڕێككەوتی دروستكردنی لەسەر بێت.
- یارییە ئاگرینەكان بە هەموو شێوەیەك قەدەغەن.
-خواردەمەنییەكانی نابێت لە شوێنێك بن كە ڕۆژیان لێبدرێت.
- مەرجەكانی بەرگریی شارستانی تێدابێت لە شوێنەكانی كۆگاكردن.
- دەبێت كۆگاكان فێنككەرەوە و هەواگۆڕكێیان تێدابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ بیناسازی دەکرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی کۆمەڵگەی شاریا گرفتی کەمی قوتابخانەیان هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە خەبات پرۆژەیەکی گەورە و ستراتیژیی ئاو جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤای خەڵک؛ لە گوندی سەرانەی سنووری ڕواندز، هیچ هێڵێکی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت نییە
لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
21 ئەیلوول
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی کۆمەڵگەی شاریا گرفتی کەمی قوتابخانەیان هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە خەبات پرۆژەیەکی گەورە و ستراتیژیی ئاو جێبەجێ دەکرێت