ئاڤا نیوز
كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەکانی پارێزگای دهۆک هۆشداری بە خەڵک دەدات و ڕایدەگەیێنێت، ئەو کەسانەی تا ئێستا پارەیان نەداوە، دوایین ڕۆژ بۆیان 10ی ئەم مانگەیە، ئەگەر لەم ڕێکەوتە پارەیان نەدا، كارەبایان لەسەر دەبڕن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمەڵەکە ڕایگەیاند: زۆبەی ئەو کەسانەی پارەیان نەداوە لەو گەڕەکانەن کە كارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری. تەنیا دوو ڕۆژیش مۆڵەتیان لەبەردەمە بۆ ئەوەی پارەکە بدەن.
لیدوانی فەرمی: ئەم هەڕەشەیە کاردانەوەی توندی بەدوای خۆدا هێنا، دادوەر حەكیم دوسكی، داواکاری گشتی قەزای سێمێڵ لە وەڵامی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای دهۆک دەڵێت:
- یەکەمجار ئێوە مافی ئەو خەڵکە بدەن پاشان داوای مافی خۆتان بكەن.
- مۆلیدەکانتان بێدەنگ بکەن، دووکەڵی مۆلیدەکان مەهێڵن و ژینگە پیس مەكەن، دواتریش مۆلیدەکانتان ببنە دەرەوەی گەڕەکەکان، گازی پیس بەکارمەهێنن.
- پارەی كرێكارەکانی مۆلیدەکانتان مەخەنە سەر حسابی نرخی ئەمپێرەکان، لە کاتی خۆی دا مۆلیدەکان هەڵکەن و لە هەمانکاتیش دا دەستکاری ڤۆلتیی مۆلیدە مەكەن و کارەبا کەم مەکەنەوە.
- داواکاری گشتی سێمێڵ هەڕەشەی ئەوەش دەکات، ئەگەر كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان پابەندی ئەم داواکاریانە نەبن، سكاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت و ڕوبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: حاجی داخاز شەرەف، جێگری کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە ئاڤای وت:
- چوار هەزار هاوبەش قەرزاری ئێمەیە و بڕی پارەکەش زۆرە، ئامادەش نین ئەو قەرزەمان بۆ بگەڕێنەوە.
- داوامان لە قایمقایم و کارەبای گشتی دهۆک کردەوە ئەو کێشەیەمان بۆ چارەسەر بکەن، کەچی بە ئێمە دەڵێن کێشەی ئێوە عایدی ئێمە نییە و هیچمان پێ ناکرێت، تەنانەت داوامان لە خودی پارێزگاریش کردووە، ئەویش وڵاممان ناداتەوە.
چارەسەرەکان: پێشنیازیان بۆ کردوون بچن لە دادگا سکاڵایان لەسەر تۆمار بکەن، حاجی داخازیش دەڵێ، ئەوە چارەسەری بابەتەکە ناکات،لەبەرئەوەی چۆن سكاڵا لەسەر چوار هەزار کەس تۆمار بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





