
د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە سکاڵایەکی یاسایی لە دادگای فیدڕاڵی عێراق، لەسەر سەرۆکوەزیران و وەزارەتی دارایی عیراق تۆمارکرد.
لێدوان فەرمی: هاوڕێ تۆفیق، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لەدادگای باڵای فیدراڵی سکاڵای لەسەر محەممەد شیاع سوودانی و تەیف سامی تۆمارکرد و داوادەکات دادگا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر پرسی مووچەی هەرێمی دەربکات، بەبێ هیج بیانوویەکی تەکنیکی و میزان موڕاجەعە و ئەو کۆتانەی بۆی دانراوە، و داوا دەکەین دادگای باڵا ئەمری وەلائی بۆ دابینکردنی مووچەی بێ مەرج بەتەواوی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەربکات.
دادبینی سکاڵاکە رۆژی چوارشەممە 12ـی شوبات بەڕێوەدەچێت و پێشبینی دەکەین دادگا سەروارانە بریاری کۆتایی بدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سكاڵاكەی سەرۆككۆمار كە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڵاویكردووەتەوە لە چوار خاڵ پێكهاتووە، بەم شێوەیە:
- داوادەكرێت فەرمانێكی وەلائی خێرا بە پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عێراق بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
- پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عێراق بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە شێوەیەكی بەردەوام بەبێ وەستان.
- سكاڵاكەی سەرۆككۆمار بۆ جێبەجێكردنی بەبانكیكردنی مووچەیە بە پێی رێنماییەكانی بەبانكیكردن.
- بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی ئەو ڕێكارانە بێت كە لە حكومەتی عێراق دەگیرێنەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





