
محەممەد قرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات و سەرۆکی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان - سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی (کاتی واژۆکردنی یاداشتەکە)
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات و بەشداریکردنی لە لووتکەی حکومەتەکان لە دوبەی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی یادداشتێکی لەگەڵ ئیمارات واژۆ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی حکومەت، یادداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بواری ئاڵوگۆڕی شارەزایی و نوێکردنەوەی کاروباری حکومەتداری واژۆ کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یادداشتەکە لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد قرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات و سەرۆکی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان واژۆ کراوە.
بابەتە ستراتیژییەکان: یادداشتەکە نوێکردنەوەی یادداشتێکی پێشترە لە نێوان هەردوولا، بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە و تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی شارەزایی، زانیاری لە بواری دەوڵەتداری، سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئیمارات لە ڕووی پێشخستنی کاروبارەکانی حکومەت، پەرەپێدانی توانا مرۆیی و دامودەزگاکانی حکومەت.
باکگراوند: ماوەی سێ ڕۆژە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دوبەیە، 11 کۆبوونەوەی جیاجیای لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیمارات و وڵاتانی دیکە ئەنجام داوە، لە پانێلێکیشدا بە ناونیشانی 'تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و لەدەستنەدانی دەرفەتەکان' ڕایگەیاند: "هەوڵ دەدەین کێشە سیاسییەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی چارەسەر بکەین، لە دەرفەتەکان بڕوانینین و لەگەڵ کەرتی تایبەت کار بکەین، تاوەکو پلانەکانی چاکسازی لە حکومەت و پرۆژەکان پەرەپێبدەین".
بۆچی گرنگە: لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان، لەڕووی ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنان کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت