ئیمارات ئامادەیی دەردەبڕێت بۆ هاوکاری هەرێمی کوردستان لە باشترکردنی کارەبا
- کوردستان
- 13 شوبات

سوهەیل ئەلمەزروعی، وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی. وێنە - ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دوبەی، لەگەڵ سوهەیل ئەلمەزروعی، وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لەنێوان هەردوولا لە بواری وزە و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری تاوتوێ کرا، ئیماراتیش ئامادەیی دەربڕی لە بواری وزە و وزەی نوێبووەوە و کارەبادا هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات.
وێنە گەورەکە: شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سێ ڕۆژە بۆ بەشداری لە لووتکەی جیهانی حکومەتەکان لە شاری دوبەی ئیماراتن، لە پەراوێزی لووتکەکەشدا سەرۆکوەزران مەسرور بارزانی چەندین دیدار و کۆبوونەوەی سیاسی و دیبلۆماسی و ئابووری گرنگی هەبووە بۆ هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی حکومەت لە بواری وزە و باشترکردنی کەرتی کارەبا و خزمەتگوزارییە گشتییەکان و هەوڵەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی لە هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ساڵی 2026 خستەڕوو".
لەلای خۆشییەوە سوهەیل ئەلمەزروعی، وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات، "ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان، لە سوودوەرگرتن لە شارەزایی ئیمارات لە بواری وزە و وزەی نوێبووەوە و کارەبادا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





