
سەردانێکی وەزیری داد بۆ بەڕێوهبەرایەتيی گشتيی تۆمارکردنی خانووبەرە لە کاتی سکانکردنی بەڵگەنامەکان (ئەرشیف)
ئاڤا نیوز
بەڕێوبەرایەتيی گشتيی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان ئاشكرای دەكات، تەنیا لە ساڵی 2024ـدا، 11 ههزار و 791 کارتی زەوییان بۆ سەنەد گۆڕيوه و سەرجەم مامەڵەکانیان تەواو کردوون، هاوكات 30 فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرە، بەئەلیكترۆنی كراون و سەرجەم تۆماری موڵكەكان بە دیجیتاڵی كراون.
وێنە گەورەكە: بەڕێوبەرایەتيی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان، وەك یەكێك لە دامەزراوە گرنگەكانی سەر بە وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێـمی کوردستان، ڕۆژانە زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەشی هاووڵاتیيان دەکات لە بوارهكانى زەویوزار، تاپۆکردنی موڵک، عەقاراتی هاووڵاتیيان، پاراستنی موڵک و زەویوزارەکانیان، پێدانی سەنەدی تاپۆ و گۆڕینی کارتی زەوییەکان بۆ سەنەد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ئاماری فەرمی وەزارەتی داد، تەنیا لە ساڵی 2024ـدا 11 ههزار و 791 کارتی زەوییان بۆ سەنەد گۆڕيوه و سەرجەم مامەڵەکانیان تەواو کردوون و نزیکەی دوو ههزار و 711 نەخشەی (کادسترۆی) تایبەت بە پارێزگهی دهۆک داناوە، لەسەر بەرنامەی ( G.I.S) و بەردەوامیشە.
ژمارەكان وادەڵێن: کۆی گشتی سەرجەم مامەڵەکان و کارە خزمەتگوزارییەکانی بەڕێوبەرایەتيی گشتيی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەرێمی کودستان لە ساڵێكدا، گەیشتووهته مليۆنێك و 773 ههزار و 513 مامەڵە. لەو ژمارەیەدا مليۆنێك و سێ ههزار و 733 مامهڵهى فرۆشتن، بەموڵکردن و ڕاستکردنەوەی ڕەگەز بووە، هەروەها 30 فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرە بەئەليکترۆنی کراون و سەرجەم تۆمارە کەسییەکان و تۆمارکردنی گلدانەوە لە فەرمانگەکان، بەئەليکترۆنی کراون، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی مافی خاوەن موڵک و ئەو کەسانەی کە نیشانەی گلدانەوەیان لە بەرژەوەندی دانراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت