ئەردۆغان وێنەی بەرپرسانی "دەزگای هەواڵگریی تورکیا" لە هەژماری خۆی دەسڕێتەوە
- هەواڵ
- 2024-01-15

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا دیجیتاڵ
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و یەڵماز تونج، وەزیری دادیی تورکیا، وێنەکانی بۆنەیەکیان بڵاو کردەوە کە بەبۆنەی 97 ساڵەی دامەزراندنی دەزگای هەواڵگرییەوە ڕێکخرا بوو، بەهۆی ئەوەی لە وێنەکاندا رووخساری بەشێک لە بەرپرسانی سووپای تورکیا دەرکەوت بوو، سەرجەم بڵاوکراوەکانی پەیوەست بەو هەواڵە لە "ئێکس" لابران.
چیرۆکە سەرەکییەکە: لە چەند رۆژی ڕابردوودا یادی 97 ساڵەی دامەزراندنی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) بەڕێوەچوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە "ئێکس" چەند وێنەیەکی کاتی پێشکەشکردنی گوتارەکەی بڵاو کردووەتەوە، "لە وێنەکاندا رووخساری بەشێک لە لە بەرپرسانی باڵای دەزگای هەواڵگری تورکیا" دەرکەوتووە، دوای ئەوە یەڵماز تونج، وەزیری دادیی تورکیا هەمان ئەو وێنانەی لە هەژمارەکەی خۆیدا بڵاودەکاتەوە. دوای ماوەیەک هەردووکییان وێنەکانییان لە "ئێکس" سڕییەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی یاسای دەزگای هەواڵگریی تورکیا، بڵاوکردنەوەی وێنەی بەرپرسانی دەزگای هەواڵگر تورکیا قەدەغەیە، "بە گوێرەی ماددەی 7ـی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، سزای ئاشکراکردنی ئەندامانی ئەو دەزگایە زیندانیکردنە بۆ ماوەی ( 2-8 ) ساڵ.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بڵاوبوونەوەی ئەو وێنانە کاردانەوەی جیاوازی دروست کرد، بەجۆرێک بەشێک لە سیاسییەکان ئەوە بە مەترسی دەبینن بۆ سەر دەزگای هەواڵگریی تورکیا، ئەمە لە کاتێکدایە تورکیا ئێستا لە شەڕێکی چڕدایە لەگەڵ چەکدارانی پارتی کرێکاران لە تورکیا.
باکگراوند: پێنجی ئازاری 2020، بەڕش تێرکئۆغلو، بەڕێوەبەری هەواڵی "کەناڵی ئۆدە" و ڕۆژنامەنووس هولیا کڵنج، بەهۆی پەخشکردنی ڕاپۆرتێکی هەواڵی سەبارەت بە پرسەی ئەندامێکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا کە لە لیبیا گیانی لەدەستدابوو، دەستگیر کران. هەروەها ماڵپەری فەرمیی کەناڵەکەش داخرا. رۆژی دواتر بەڕش پێهیلیڤان کە ئەوکات سەرنووسەری رۆژنامەی ئۆدەتیڤی بوو، بە هەمان هۆکار دەستبەسەر کرا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 3 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
37 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





