مەسرور بارزانی: هیوادارین هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه كوردییه‌كانی دیكه كار بكات
- کوردستان
- 14 شوبات

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تازەترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە باسی لە ڕووداو و پێشهاتەکانی سووریا کرد و ئاماژەی بە گرنگی یەکگرتووی کوردانی ئەو ناوچەیە کرد لە پێناو پاراستنی مافی کورد.
وێنە گەورەکە: مەسرور بارزانی، لە تازەترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە کە شەوی هەینی بڵاوکراوەیەوە، ئاماژەی بە چەندین پرسی گرنگدا پەیوەست بە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.
لێدوانی فەرمی: بەشێک لە وتەکانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:
- سه‌رۆک بارزانی هانی سه‌رجه‌م هێزه كوردییه‌كانی سووریای دا بۆ ئه‌وه‌ی ڕیزه‌كانیان یه‌ک بخه‌ن، ئێمه کوردی سووریامان هانداوە بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕێک بكه‌ون و پەیوەست بەم بابەتە لە داڤۆس له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی نوێ باسی دۆخی سووریامان کرد، له‌گه‌ڵ شه‌یبانی هاوڕا بووین له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه.
- هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵیداوه هێزە کوردییەکان به‌یه‌كه‌وه كۆ بكاته‌وه، ئاگادار نین چی له نێوان دیمه‌شق و هه‌سه‌ده ده‌گوزه‌رێت، پێمان وایه ده‌بێت دیمه‌شق له‌گه‌ڵ هه‌موو كورد گفتوگۆ بکات، هیوادارین هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه كوردییه‌كانی دیكه كار بكات.
- پرسی داواكاریی كورد له سووریا بۆ خۆیان به‌جێ هێڵدراوه تاوه‌كو بڕیاری لێ بدەن، هه‌سه‌ده نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی كورد ناكات، به‌ڵكو گوزارشت له به‌شێكی كورد ده‌كات، هێزی دیكه‌ی كوردی هه‌یه له سووریا، گوزارشت له به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی كورد یان زۆرینه‌یان له‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵات‌دا
5 ئاب
دوایین زانیاریی له‌باره‌ى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
له هه‌ولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا ده‌گه‌ڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە