
نمایشی چەکدارانی بەرەی مقاوەمە لە عێراق
ئاڤا نیوز
لەکاتێکدا حکومەتی عێراق باس لە چەک داماڵینی هێزە چەکدارەکانی بەناو "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی" دەکات، نوجەبا دامەزراندنی پێکهاتەیەکی نوێی سەربازی ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی زانیاریی میدیاکانی عێراق، زیاتر لە 10 هەزار چەکدار لە دەرەوەی دەسەڵاتی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق کار دەکەن و پێداگرن لەسەر مانەوە لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەت، ئەمەش جگە لە دەستەی حەشدی شەعبی کە زیاتر لە 250 هەزار ئەندام لەخۆدەگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە بەیاننامەیەکدا بزووتنەوەی نوجەبا دامەزراوەیەکی سەربازیی تایبەتی لە ژێر ناوی "هێزی بورهان" ڕاگەیاند و دەڵێت، "ئەو هێزە چەکدارە چەندین سەربازی شەڕکەری مەشقپێکراو لەخۆدەگرێت".
زانیاریی زیاتر: بەپێی بەیاننامەکە ئەو هێزە بەمەبەستی ڕووبەڕووبونەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەنێو خاکی عێراق و دەرەوە دامەزراوە.
ئەمەش بزانە: بزووتنەوەی نوجەبا کە ئەکرەم کەعبی، ئەمیندارییەتی دەکات، یەکێکە لە دیارترین گرووپە چەکدارەکانی عێراق، لە ساڵی 2013 دامەزراوە و نزیکەی هەشت هەزار ئەندامی هەیە، لەلایەن ئەمریکاوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناوی دەبرێت و لە لیستی تیرۆردا پۆلێنکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





