حکومەتی نوێی سووریا خواستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 15 شوبات

کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی سووریا
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرسی پەیوەست بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و سووریا تاوتوێ کراوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو ڕۆژە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا دەستیپێکردووە، هەر لەو چوارچێوەیەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ بەرپرس و سەرکردەی وڵاتان ئەنجامداوە، ئەمڕۆ شەممەش لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە.
زانیاریی زیاتر: تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی نێوانیان باسکردن بووە لەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکە و بەتایبەت لە سووریا هاتووەتە ئاراوە، هەروەها باسیان لە دۆخی پێکهاتەکانی سووریا و گرنگیی پاراستنی مافەکانیان و دەستەبەرکردنی بەشدارییان لە داهاتووی وڵاتدا کرد.
زانیاریی زیاتر: لەمیانەی کۆبوونەوەکەیاندا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جەختی لەسەر پاراستنی مافهکانی گهلی کورد و تهواوی پێکهاتهکان له سووریا و گرنگیی بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری کردەوە لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەسعەد شەیبانی، پابەندیی سووریای بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و ڕەخساندنی بارودۆخی گونجاو بۆ دیالۆگی نیشتمانی دووپات کردەوە، هەروەها جەختی لەسەر خواستی سووریا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی هاوکاریی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هەنووکەییەکان کردووتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت