
کەسووکاری یەکێک لە پێشمەرگە دیلەکان
ئاڤا نیوز
تیمێكی پزیشكی لە شاری بەغداوە سەردانی شاری دهۆك دەكەن و نموونەی خوێنی كەسوكاری ئەو پێشمەرگانە وەردەگرن كە لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بێسەروشوێن بوون.
چیرۆكی سەرەكی: لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکووک گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزراوەتەوە 17 ڕووفاتی تێدایە و گومان دەکرێت پێشمەرگە بن، بۆ دڵنیابوونەوە لەو گومانە، تیمێك لە بەغداوە سەردانی شارەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و نموونەی خوێن لە كەسوكاری پێشمەرگە دیلەكان وەردەگرێت بۆ ئەوەی پشكنینیان بۆ بكات و دی ئێن ئەی ڕووفاتەكان ئاشكرا بێت.
زانیاریی پەیامنێر: زەید تەها، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بادینان ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك بارزانی و سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، ئەو لیژنەیە لە شاری بەغداوە هاتوونەتە شاری دهۆك و نموونەی خوێنی كەسوكاری ئەو پێشمەرگە دیلانە وەردەگرن كە دانیشتووی سنووری پارێزگای دهۆكن، پشكنینی دی ئێن ئەیان بۆ دەكەن و لەگەڵ ڕووفاتە دۆزراوەكانی حەویجە بەراوردیان دەكەن بۆ ئەوەی ناسنامەی ڕووفاتە دۆزراوەكان ئاشكرا بێت.
قووڵتر: ژمارەیەكی بەرچاو لەو پێشمەرگانەی كە لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە ساڵانی 2014 و 2015 بەدیل گیران، لەلایەن ڕێکخراوەكەوە بردران بۆ قەزای حەویجە، بۆیە گومان دەكرێت هەر لە سنووری ئەو قەزایەش شەهید كرابن و لە گۆڕی بە كۆمەڵدا ژێرخاك خرابن.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان مووسا، پارێزەری خۆبەخشی پێشمەرگە شەهید و بێسەروشوێنەكانی پارێزگای دهۆك بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: 16 خێزان پشكنینیان بۆ دەكرێت، ئەو نموونەی خوێنەی كە وەردەگیرێت تەنیا بۆ بەراوردكردنی ڕووفاتەكان نییە، بەڵكوو بۆ سۆراغكردنیشیانە بۆ ئەوەی بزانین ئەو پێشمەرگانە شەهید بوون یان زیندوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






