ئەیاد عەللاوی و ساڵح موتڵەگ بەیەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەکەن
- عێراق
- 15 شوبات

ساڵح موتڵەگ و ئەیاد عەللاوی دوو لە دیارترین کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
دامەزراندنی کۆمەڵەی مەدەنیی نیشتمانیی عێراق، لەلایەن ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق ڕاگەیێنرا و بە دروشمی "دادپەروەری و یەکسانی و داماڵینی سەربازیی کۆمەڵگا" بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 15ی 2ـی 2025 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق دامەزراندنی کۆمەڵەی مەدەنیی نیشتمانیی عێراق ڕاگەیێنرا.
لێدوانی فەرمی: عەدنان دەنبووس، سەرکردە لە کۆمەڵەکە لە میانی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەکە گوتەیەکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، ئەم کۆمەڵە لەسەر بنەمای هەوڵەکانی ئەیاد عەللاوی و ژمارەیەک لە کەسایەتی دیاری عێراق دامەزراوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی دەنبووس سەرجەم لایەنە بەشدارەکانی کۆمەڵەکە ڕێککەوتن لەسەر هەڵبژاردنی ئەیاد عەللاوی وەک سەرۆکی کۆمەڵەکە. ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم هەنگاوە لەو باوەڕە قووڵەوە سەرچاوەی گرتووە کە عێراق شایستەی دەوڵەتێکە لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەسایەتییە سیاسییە دیارەکان بریتین لە: ئەیاد عەللاوی، ساڵح موتڵەگ، ڕائید فەهمی، جەعفەر عەللاوی، هەنا ئەدوەر و عەدنان دەنبووس و ژمارەیەکی دیکە لە کەسایەتیی ڕەوتە سیاسی و مەدەنییە جیاوازەکان.
لەلایەکی دیکە: ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی کۆمەڵەکە ڕایگەیاند ئامانجی ئەم کۆمەڵەیە بوونیادنانی دەوڵەتی یاسا و دامەزراوەکانە لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و دەستەبەرکردنی دەرفەتی یەکسان.
سەرۆکی کۆمەڵەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کۆمەڵەیە لە چوارچێوەی یاسا و دەستووردا بەدوای چاکسازی و گۆڕانکاریدا دەگەڕێت، هاوکات جەخت لەسەر یەکخستنی هەوڵەکان دەکاتەوە بۆ بوونیادنانی عێراقێکی بەهێز و سەقامگیر کە دوور بێت لە پشک و دەستوەردانی دەرەکی.
ئەمەش بزانە: ڕاگەیاندنی ئەو کۆمەڵەیە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دێت، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق و هەرێمی کوردستان یەک ڕۆژ پشووی فەرمی ڕادەگەیێنرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەست لەکار دەکێشێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: هێرشەکانی سەر ئێران بێ پاساون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەست لەکار دەکێشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و پووتین بە تەلەفۆن لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران قسە دەکەن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ماوەی تۆمارکردنی کاندیدان درێژ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی مووچەخۆرانی کوردستان
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
BP کارمەندەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی باشووری عێراق دەکشێنێتەوە