تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات

شەیری بکە لە:
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

بە تۆمەتی جینۆساید و تاوان دژی مرۆڤایەتی، داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ نەتانیاهۆ و 36 بەرپرسی دیکەی ئیسرائیل دەرکرد.

وێنە گەورەکە: حکومەتی تورکیا چەندین جار ئیسرائیلی بەوە تاوانبارکردووە کە ئەو وڵاتە ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان ناگرێت و ئەوەی لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات کۆمەڵکوژییە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئیستەنبووڵ ڕایگەیاند، بەپێی ماددەکانی 76 و 77ـی یاسای سزاکانی تورکیا بە تۆمەتی جینۆساید و تاوان دژی مرۆڤایەتی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 37 بەرپرسی باڵای ئیسرائیلی دەرکردووە، لەنێویاندا بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ییسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل و ئیتامار بن گەڤیر، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل هەن.

زانیاریی زیاتر: داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ ئاماژەی بەوەشداوە، دەوڵەتی ئیسرائیل بە شێوەیەکی سیستەماتیک لە غەززە تاوانی دژی مرۆڤایەتی و جینۆسایدی ئەنجامداوە، کە بووەتە هۆی کوژرانی هەزاران کەس لەوانەش ژن و منداڵ، برینداربوونی هەزارانی دیکە و وێرانبوونی ناوچەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ