
وێنە گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای هەناردەکردنی بەرهەمی نێوخۆیی کوردستان بۆ بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا و کەنداو، بڕیارە ئەم بەرهەمانە هەناردەی ئەمریکاش بکرێن.
بۆچی گرنگە؟ هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانە و ساخکردنەوەیان لە بازاڕەکانی وڵاتانی دەرەوە، جووتیاران هاندەدات بەرهەمی باشتر و زیاتر بەرهەمبهێنن، دەبێتە هۆکارێکیش بۆ زیاتر ناساندنی بەرهەمی کشتوکاڵی بە وڵاتانی دەرەوە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان و باربارا ئابێل، بەرپرسی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ژووری بازرگانیی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەیەکدا باسیان لە هەناردەکردنی بەرهەمە نێوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو وڵاتە کردووە.
لێدوانی فەرمی: فەتحی مودەڕیس، ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "سەرەتا لێکۆلینەوە دەکرێت لەبارەی ئەوەی بەبازاڕکردن بۆ دەرەوە چۆنە و تێچووەکەشی چەندە".
زانیاریی زیاتر: چەندین کۆمپانیای ئەمریکی لەڕێگەی ژووری بازرگانیی ئەمریکاوە داوایان کردووە پەیوەندی پیشەسازیی خۆراک و هەناردەکردنی بەروبوومەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا پەرەی پێبدرێت.
باکگراوند: لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆ بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران بارزانی، ساخکردنەوەی بەرهەمی نێوخۆ و هەناردەکردنیان بۆ دەرەوە یەکێک لە کارنامە سەرەکییەکان بووە، ئێستا بەرهەمی جووتیارانی کورد بۆ وڵاتانی کەنداو، ئەوروپا و بەریتانیا هەناردە دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت