
هاتنی شاندی ئیمرالی بۆ هەولێر
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت و لەمبارەیەشەوە شاندی ئیمرالی سەردانی سەرۆک بارزانی دەکەن.
وێنە گەورەکە: دوای دەستپێشخەرییەکانی سەرۆک بارزانی، لەسەر پرسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و شاندی ئەنەکەسە لە هەولێر، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە شاندی ئیمرالی سەردانی سەرۆک بارزانی بکەن و پەیامێکی ئۆجەلانی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا پێ بگەیێنن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمڕالی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەسەر پێشنیازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، هاتووین سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی بکەین، ڕاوبۆچوونەکانی لەسەر پرۆسەی ئاشتی بە گرنگ و پێویست دەزانین، هاوکات پەیامی سەرۆک بارزانی بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەگەیێنینەوە.
زانیاریی زیاتر: شاندەکەی ئیمرالی دوو رۆژ لە هەولێر دەبن، وا بڕیارە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆببنەوە.
باکگراوند: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) ڕۆژی 22-10-2024، داوای کرد گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان هەڵبگیرێت و ڕێگە بدرێت لە پەرلەمانی تورکیا پەیامێک پێشکەش بکات، دوو ڕۆژ دواتر ئۆجەلان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: دەسەڵاتم هەیە ململانێ و تووندوتیژییەکان بۆ زەمینەی یاسایی و سیاسی بگوازمەوە.
ئەمەش بزانە: ماوەی 26 ساڵە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)، لە زیندانی ئیمرالییە و هێزیکی 700 کەسی تایبەتی تورکیا چاودێری دوورگەکە دەکەن.
بۆچی گرنگە: هەرێمی کوردستان وەک ژمارەیەکی قورس لە ناوچەکەدا سەیردەکرێت و وڵاتانی جیهانیش پشتیوانی و پشتگیریی خۆیانی بۆ دووپات دەکەنەوە، بەمەش هەولێر دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاو لە پرسی کورددا بگێڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ چۆن پێشوازی لە پووتین کرد؟
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە جەزائیر پاسێک دەکەوێتە ناو دۆڵێک 18 کەس گیان لەدەستدەدەن
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین گەیشتنە ئەلاسکا؛ کۆبوونەوە دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامانجی سەرەکیم لە کۆبوونەوەم لەگەڵ پووتین ڕاگەیاندنی ئاگربەستە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
13 ئاب
بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەردەکرێت
12 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێگەی نێوان سۆران و خەلیفان بەڕووی هاتووچۆی شۆفێران كرایەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە تەق تەق بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی دامەزراندنیدا پارتی داوای یەکڕیزی دەکات و پەیامێک بۆ بەغدا دەنێرێت