قەیس خەزعەلی: عەرەب کەی بیەوێت پارێزگاری کەرکووک وەردەگرێتەوە

شەیری بکە لە:
قەیس خەزعەلی: عەرەب کەی بیەوێت پارێزگاری کەرکووک وەردەگرێتەوە

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسایبی ئەهلی حەق

ئاڤا نیوز

ئەمینداری عەسایبی ئەهلی حەق دەڵێت، یەکێتی بە "گەرەنتی من" پۆستی پارێزگاری کەرکووکی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو وەرگرتووە و هەر کاتێک پێکهاتەی عەرەبی پارێزگاکە بیەوێت، پۆستەکە وەردەگرێتەوە و لە داهاتووشدا ئەوە ڕوودەدات.

چیرۆکی سەرەکی: ڕێبوار تەها بەگوێرەی ڕێککەوتنێکی یەکێتی لەگەڵ چەند لایەنێکی عەرەبی، مانگی ئابی ساڵی 2024 پۆستی پارێزگاری کەرکووکی وەرگرت، هەرچەندە سەرکردەکانی یەکێتی بێدەنگییان لە پرسەکە کردووە، بەڵام لایەنە عەرەبییەکانی کەرکووک دەڵێن ڕێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتی هەیە و 01-01-2026 کەسێكی عەرەب پۆستی پارێزگاری کەرکووک وەردەگرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسایبی ئەهلی حەق لە چاوپێککەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی دیجلە ئاماژەی بەوەکرد، ئیدارەی خۆجێی پارێزگا و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەگوێرەی ڕێککەوتنێک پێکهێنراوە و پارێزگاری کەرکووکیش لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بۆ کاتێکی دیاریکراو لەو پۆستەدا دانراوە، دواتریش ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت.

زانیاریی زیاتر: خەزعەلی وتیشی، ئەوە ڕێککەوتنی نێوان کورد و سوننەکانە و "من گەرەنتیم کردووە کە هەر کاتێک لایەنی سوونی داوای ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار بۆ پێکهاتەی عەرەبی بکات ئەو کاتە ئاڵوگۆڕەکە دەکرێت، ئەوەش دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا ڕووبدات."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ