وەزیری نەوتی عێراق: هەفتەی داهاتوودا هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
- عێراق
- 17 شوبات

کێڵگەیەکی نەوتی سنووری کەرکووک
ئاڤا نیوز
وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، بەغدا ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل لە هەرێم وەردەگرێت.
وێنە گەورەکە: بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی خەرجی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، ڕۆژی 2ی شوبات پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی پەسەندکرد.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: دووشەممە 17-2-2025، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە دەستپێدەکاتەوە.
- بە گوتەی وەزیری نەوتی عێراق، بەغدا ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل لە هەرێمی کوردستان وەردەگرێت.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت و وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت 16 دۆلار خەرج دەکات. تاوەکو تێچووەکەی لەلایەن ئەو کۆمپانیا ڕاوێژکارییە دیاریدەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو: بە ئەگەرێكی زۆرەوە تا كۆتایی مانگی 3 ـی ئەمساڵ، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






