وێنەی سەرۆک بارزانی و دیمەنی ئەو پەلامارەی کە سەربازێکی عێراق کردیە سەر جووتیارێکی کورد
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی جووتیارانی سنووری کەرکووک لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوایان لە سەرۆک بارزانی کرد بەهانایانەوە بچێت، تەنیا دوای نیو کاتژمێر پەیامێکی سەرۆک بارزانی بۆ ئاڤا نێردرا کە قسە لەگەڵ بەغدا کراوە ئەم ڕەفتارانە مایەی قبووڵکردن نین و دەبێی کۆتایییان پێ بهێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند ساڵێکە سوپای عێراق ڕێگری لە جووتیارانی کوردی پارێزگای کەرکووک دەکات کە زەوییەکانیان بکێڵن، بەتایبەت ئەو ناوچانەی کوردستانین و لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن و خاوەندارێتییان دراوە بە عەرەبی هاوردە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی شەناغەی قەزای پردێ سوپای عێراق ڕێگری لە جووتیاران کرد زەوییەکانیان بکێڵن و بارگرژی دروست بوو، ئەمە لەکاتێکدایە لە پەرلەمانی عێراقیش یاسا دەرچووە زەوییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان بگەڕێنرێنەوە، دوای گرژییەکەش جووتیارەکانی ئەو گوندە لەڕێگەی ئاڤاوە داوایان لە سەرۆک مەسعود بارزانی کرد بەهانایانەوە بچێت.
زانیاری تایبەت بە ئاڤا میدیا: سەرۆک مەسعود بارزانی لەسەر ڕووداوەکانی ئەمڕۆی گوندەکانی سەرگەڕان، پەیامی بۆ بەغدا ناردووە، لە پەیامەکەدا هاتووە، "ئەم ڕەفتارانەی بەغدا مایەی قبووڵکردن نین و دژی یاسا و دەستووریشن و دەبێ کۆتاییان پێ بهێنرێت، هەرچی پێویستیش بێت بۆ پاراستنی مافی یاسایی و دەستووری جووتیارانی کورد دەیکەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 21-1-2025 پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر ههڵوهشاندنهوهی بڕیارهكانی ڕژێمی بهعس سهبارهت به زهوییهكانی پارێزگای كهركووك و گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن ماف، بەپێی ئەم یاسایەش زیاتر لە 300 هەزار دۆنم زەوی بۆ جووتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکووک، خورماتوو، خانەقین و ناوچە کوردستانییەکان دەگەڕێنرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت