
دیمەنی گوندێکی کفری. وینە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە سنووری نێوان دووزخورماتوو و کفری ، سێ شوانکار لەلایەن داعشەوە گەمارۆ دەدرێن و داوای بە هاناوەچوون لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن، پێشمەرگەش بە هانایانەوە دەچێت و ڕزگاریان دەکات.
وێنە گەورەکە: لە سنووری ماددەی 140 دەیان گوند و ناوچە هەن کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە و دەکەونە نێوان بنکە و بارەگاکانی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە، زۆرجار شانە نوستووەکانی داعش سوود لەو بۆشاییە وەردەگرن و هێرشدەکەنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی.
زانیاریی پەیامنێر: سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگە لە سنووری نێوان دووزخورماتوو و کفری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لە گوندی دوراجی ناوچەی داوێ، سێ شوانکار لەلایەن ژمارەیەک چەکداری داعشەوە گەمارۆ دراون، شوانکارەکان خۆیان چەکیان پێبووە و بەرگرییان کردووە، داوای هاوکارییشیان لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزێکی لیواکانی 9 و 32ـی پێشمەرگە لەو ناوچەیە کە بۆشایی ئەمنیی لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە، بەهانای شوانکارەکانەوە چوون و هەرسێ شوانکارەکە ڕزگارکراون، چەکدارەکانیش هەڵاتوون.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






