سەرۆك بارزانی ئازاردانی جووتیارانی كورد لە كەركووك لەگەڵ جێگری باڵیۆزی ئەمەریكا تاوتوێ دەکات
- کوردستان
- 19 شوبات

سەرۆک بارزانی و دانیال ڕۆبنستین جێگری باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دانیال ڕۆبنستین جێگری باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق کرد و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە دانیال ڕۆبنستین جێگری باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كرد، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و سووریا و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە گفتوگۆ کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، لە دیداری نێوان سەرۆک بارزانی و دانیال ڕۆبنستین، ڕۆشنایی خرایە سەر دەرئەنجامەكانی سەردانی شاندی ئیمرالی بۆ هەرێمی كوردستان و هەروەها دیداری نێوان سەرۆك بارزانی و مەزلووم عەبدی.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ بوون.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە ڕەفتارەکانی ئەم دواییەی سوپای عێراق بەرامبەر جووتیارانی کورد لە کەرکووک، سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە ڕەفتاری نابەجێ و ئازاردانی جووتیارانی كورد، ڕایگەیاند، ئەم ڕەفتارانە دەرخەری عەقڵیەتی شۆڤێنین و دیمەنەكانی جینۆسایدی گەلەكەمان دێنێتەوە یادمان.
سەرۆك بارزانی دووپاتیكردەوە كە پێویستە لە عێراقدا لە چوارچێوەی دەستوور كار بە پڕەنسیپەكانی شەراكەت و تەوازون و تەوافوق بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






