
منداڵێکی کورد لە کاتی نووسینەوەی کوردیدا، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ڕۆژی 21ی2ی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی زمانی دایک ناسراوە لە سەرتاسەری جیهان، مەبەست لە زمانی دایک، زمانی یەكەمی هەر یەكێک لە ئێمەیە.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ یەكەمجار لە 17-2-1999، ڕێكخراوی یونسكۆ بڕیاری دەستنیشانكردنی ڕۆژی 21ی شووباتی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی زمانی دایک لە جیهان دا، پاشان لە ساڵی 2008یش ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان پشتیوانیی خۆی بۆ چالاكییەكانی ئەو ڕۆژە پێشان دا و ساڵی 2008یشی كردە ساڵی نێودەوڵەتیی زمانەكان.
وێنە گەورەکە: مێژووی زمانی دایک دەگەڕێتەوە بۆ کاتی سەربەخۆیی هیندستان لەساڵی 1946، دوای ئەوەی پاکستان لە هیندستان جیابووەوە بەنگلادیشی ئەمڕۆ بە پاکستانی ڕۆژهەڵات ناونرابوو و زمانی ئۆردوو بە زمانی وڵات ناسێنرابوو، ساڵی 1952 ژمارەیەک قوتابی زانکۆی داکا دژی سیاسەتی یەکزمانی ناڕەزاییان دەربڕی، بەهۆیەوە 11 کەس بەدەستی ھێزە ئەمنییەکانی پاکستان کوژران، ساڵی 1956 دەوڵەت بەناچاری دانی بە زمانی بەنگالیدا نا.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاپۆرتێكی یونسكۆ حەوت هەزار زمان لە جیهان دا هەن، بەشێک لەو زمانە بەهۆی چەندین هۆکاری جیاواز هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە، هاوکات زمانی کوردیش یەکێکە لە زمانە زیندووەکانی جیهان و ئێستا زیاتر لە 43 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا قسەی پێ دەکەن و بەکاری دەهێنن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە مانگی کانوونی دووەمی 1931ـدا دان بە زمانی کوردیدا نرا، وەک زمانێکی ناوخۆیی و دووەم زمانی عێراق، بەڵام عێراق ئەوەی ڕەت کردەوە تا 1958 و بەپێی دەستوور باس لەوە کراوە کە 'کورد و عەرەب لە خاکی عێراق هاوبەشن و مافی زمانیان هەیە، بەڵام تا ئێستا دەبێت نووسینی سەر بڕیارە کارگێڕییەکان عەرەبی بێت و بە تەواوی کاری پێ نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 16 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
50 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
- کولتوور
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە





