یاساناسێك: بێبەشكردنی هاووڵاتیانی كوردستان لە خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت پرسێكی سیاسییە
- کوردستان
- 21 شوبات

لۆگۆی کۆڕەک تیلیکۆم
ئاڤا نیوز
شرۆڤەكارێكی پرسە سیاسی و یاساییەكان ڕایدەگەیەنێت، پرسی دووبارە سزادانی كۆڕەك تیلیكۆم و بێبەشكردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە هێڵی ئینتەرنێت لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق، ئەوەندەی پرسێكی سیاسییە ئەوەندە پرسێكی هونەری و پابەندیی دارایی نییە.
وێنە گەورەكە: دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، بڕیاری سزادانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمی ڕاگەیاند، کە بریتییە لە ڕاگرتنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت، بە بیانووی پابەندنەبوونی بە پێدانی قەرزە کەڵەکەبووەکانی و بەردەوامبوونی لە سەرپێچیکردن، ئەوەش لەپێناو هاندانی بۆ دانەوەی قەرزەکانی سەرشانی.
لێدوانی فەرمی: دكتۆر كاوە عەبدولعەزیز، مامۆستای زانكۆ و شرۆڤەكاری سیاسی و یاسایی ڕایگەیاند،
- سەرەڕای ئەوەی كۆڕەك ڕایگەیاندبوو ئامادەیە پابەندییە داراییەكانی سەرشانی جێبەجێ بكات و هەنگاوی فیعلیشی بۆ ئەمە ناوە، بەڵام ئەو بڕیارە نوێیەی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق، بیانووگرتنێكی ناڕەوایە.
- لەڕووی یاساییەوە ناكرێت هاووڵاتی ببێتە قوربانی ناكۆكییەكانی نێوان دوو لایەنی حكومی و كەرتی تایبەت و لەم بارودۆخەدا كێ قەرەبووی زەرەرمەندبووانی ئەو بڕیارەی دەستەكە دەكاتەوە. سەرەڕای ئەوەش كۆڕەك ئامادەیی دەربڕیوە بە قەرەبووكردنەوەی ئەو هاوبەشانەی كە بەهۆی ئەو بڕیارە نایاساییەوە زەرەرمەند دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كۆڕەك لەوەتەی ساڵی 2007ـەوە بەشێوەی یاسایی و لەڕێگەی مامەڵەی زیادكردنی ئاشكرا، مۆڵەتی كاركردنی لە عێراق بردووەتەوە، دەبووایە بەپێی یاسا سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی نەیانتوانیوە پێشبڕكێ ببەنەوە، كۆد و فریكوێنسی هاوبەشەكانی بە كۆمپانیای براوەی مەزادەكە بدات، بەڵام هیچ كۆمپانیایەكی پەیوەندیكردن ئامادە نەبووە ئەو هەنگاوە بهاوێژێت. هاوكات كۆڕەك دەڵێت، دەستەكە كێبلی فایبەر ئۆپتیكی بۆ دابین نەكردووە كە هاوكارە بۆ بەهێزكردنی هێڵی پەیوەندیی ئینتەرنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكان؛ گومان دەكرێت ئەو هەنگاوەی لەدژی كۆمپانیایێكی كوردستانی نرابێت، مەبەست لێی ڕێگەخۆشكردنە بۆ هاتنە پێشی كۆمپانیایێكی میسری لەبواری پەیوەندیی و گەیاندن كە خاوەندارییەكەی بۆ لایەنێكی نزیك لە ئێران دەگەڕێتەوە، تا هێڵی ئینتەرنێت بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دابین بكات.
كاریگەری و لێكەوتەكان: کۆڕەک تیلیکۆم زیاتر لە 10 ملیۆن هاوبەشی هەیە. كە بەهۆی بڕیاری ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەكانی بەبێ لەبەرچاوگرتنی چارەنووسی هاوبەشانی، جگە لە هەرێمی کوردستان، سەدان هەزار هاووڵاتیی عێراقی لە هێڵی ئینتەرنێت بێبەش کردووە. جگەلەوەش پەكخستنی كۆمپانیایەكی ناوخۆیی لەسەر حیسابی دەرفەت ڕەخساندن بۆ كۆمپانیایەكی بیانی زیانگەیاندنە بە ئابووریی وڵات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی سنووری گوێر قوتابخانەیان نییە
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ شانۆکارانی هەڵەبجە داوای هۆڵی شانۆ دەکەن
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری ئاسایی دەبێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان گەڕایەوە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی سنووری گوێر قوتابخانەیان نییە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە سلێمانی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش داوای دامەزراندن دەکەن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
خێزانێکی کورد لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا بەند دەکرێن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان پێشمەرگەی خانەنشین شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گەرمیان پرۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لەلایەن کەسێکی دەستڕۆیشتوو ڕادەگیرێت