
یەکێک لە گەریلا کوژراوەکان. وێنە - AA
ئاڤا نیوز
شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، تاوەکو ئێستاش چەندین سەرکردەی دیاری پەکەکە بە درۆن کراونەتە ئامانج.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی 2025-02-21، سێ گەریلای پەکەکە لە گوندی گۆهەرز لە سنووری ناحیەی دێرەلووک، کەوتنە بۆسەی سەربازانی سوپای تورکیا و دوای شەڕێکی سەخت، هەرسێ گەریلاکە کوژراون، دواتر سەربازانی سوپای تورکیا ناوچەکەیان جێهێشت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد تاهیر، موختاری گوندی گۆهەرز بە کاروان عەلی، پەیامنێری ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا، هاوکات دروستبوونی تەم و مژێکی زۆر و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان، گەریلاکانی پەکەکە هەوڵ دەدەن شوێنەکانیان بگۆڕن و لە گوندەکان نزیک دەبنەوە، ئەمەش خەڵکی سنوورەکەی بێزار کردووە".
گوتیشی، سەربازانی سوپای تورکیا بە دوو ئۆتۆمبێل لە گوندەکەدا بۆسەیان بۆ گەریلاکانی پەکەکە دانابووەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
12 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت