ساڵی ڕابردوو حکومەتی ئێران سزای زیندانی بەسەر حەوت مامۆستای زمانی کوردی سەپاندووە
- کوردستان
- 21 شوبات

گوندی قەڵاجێ لە سنە. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەریدەخات، لە ساڵی 2024ـدا حەوت مامۆستای زمانی کوردی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.
وێنە گەورەکە: 21ـی شوباتی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی زمانی دایک لە جیهان دیاریکراوە. کورد لە تورکیا و ئێران خوێندن بە زمانی دایکی لێ قەدەغە کراوە، بەو هۆیەوە ساڵانە چەندین کەس بەهۆی کردنەوەی قوتابخانەی تایبەتی بۆ فێربوونی زمانی کوردی لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە زیندانی دەکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاندووە، لە ساڵی 2024، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە حەوت مامۆستا و خۆبەخشی زمانی کوردی دەستگیرکراون و سزای زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە. هاوکات هەشت مامۆستای دیکەش دەستبەسەرکراون.
ئەمانە ناوی مامۆستاکانن لەگەڵ سزای زیندانیەکانیان.
٠ سۆما پوور محەممەدی، خەڵکی سنە، لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە سزای 10 ساڵ بەندکردانی بەسەردا سەپێندرا.
٠ سووسەن حەسەنزاده، خەڵکی بۆکان، لە لقی 102ـی دادگای تاوانەکانی بۆکان سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
٠ ئازاد عەباسی، خەڵکی دێولان، لە لقی 102ـی دادگای تاوانەکانی دێولان سزای سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
٠ حاجی بەرزه، خەڵکی پیرانشار، لە لایەن لقی 102ـی دادگای تاوانەکانی پیرانشار سزای پێنج مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
٠ ئیدریس مینبەری، خەڵکی سنە، لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە سزای یەک ساڵ بەندکران و یەک ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.
٠ سروه پوورمحەممەدی، خەڵکی سنە، لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
٠ موژگان کاووسی، خەڵكی کەلاردەشت، لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ساری سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






