
دیمەنی بەفربارین لە سەنتەری پێنجوێن
ئاڤا نیوز
شەپۆلی بەفر و باران لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەوامە و پێشبینی دەکرێت لە 48 کاتژمێری داهاتوودا بەفری زیاتر ببارێت و سەنتەری شارەکانیش بگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان شەپۆلی سەرما و بەفر و باران بەردەوامە، لە هەندێک ناوچە بەفرێکی زۆر باریوە و و پلەکانی گەرما دابەزیون، ڕەنگە ئەم شەپۆلە تاوەکو ڕۆژی دووشەممە بەردەوام بێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا دەڵێت: چاوەڕوان دەكرێت بەرەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە لە هەردوو سەنتەری شاری سلێمانی و دهۆك بەفر ببارێت.
زانیاریی زیاتر: شیخ دارا پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ لە سلێمانی بارانێکی باش ببارێت، ڕەنگە بەفر و باران پێکەوە ببارێت. بە گوتەی شێخ دارا سبەی یەکشەممەش ڕەنگە بەفر سەنتەری شاریش بگرێتەوە.
لەلایەکی دیکە: لەبارەی هەولێر و دهۆکیش، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا پێشبینی دەکات بەفر سەنتەری شارەکانی هەولێر و دهۆکیش بگرێتەوە. هەرچی پەیوەستە بە شاری کەرکووکەوە، پێشبینی بارینی بەفر لەو شارەش دەکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە





