لە ئەڵمانیا مەترسی لەسەر دیپۆرتکردنەوەی 20 هەزار کۆچبەری کورد و عێراقی هەیە
- کوردستان
- 22 شوبات

ژمارەیەک کۆچبەر لە ئەڵمانیا
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی کە ڕایگەیاندووە، حکومەتی ئەڵمانیا هەفتەی ڕابردوو 47 هاوڵاتی عێراقی دیپۆرتکردەوە کە زۆرینەیان کورد بوون. هاوکات هەزاران کۆچبەری دیکەش مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەڵمانیا هەفتەیەک پێش هەڵبژاردنی نیشتمانی وڵاتەکەی کە لە 23ـی شوبات دەکرێت، بڕیاریدا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هانۆڤەرەوە 20 هەزار عێراقی دیپۆت بکاتەوە کە زۆربەیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن.
لێدوانی فەرمی: دەشتی جەمال، سکرتێری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- لە پار ساڵەوە حکومەتی ئەڵمانیا و عێراق ڕێککەوتوون بە ناردنەوەی پەنابەران، لەکاتێکدا ئەڵمانیا پێویستی بە هێزی کاری کۆچبەران هەیە.
- زیاتر لە 20 هەزار کۆچبەری عێراقی مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە.
- ئەمساڵ 200 کۆچبەر دیپۆتکراونەتەوە، ساڵی ڕابردووش زیاتر لە 600 کەس دیپۆرتکرانەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی ئەڵمانیا بە بیانووی ئەنجامدانی تاوان زۆرینەی کۆچبەران دیپۆرت دەکاتەوە، لە دووشەممەی ڕابردووش 47 هاوڵاتی عێراقی دیپۆرتکراونەتەوە و زۆرینەیان کورد بوون، پۆلیس لە هەڵمەتەکانی بۆ دەستگیرکردن و ناردنەوەی کۆچبەران بەردەوامە.
ئەمەش بزانە: دوای هێرشە کوشندەکانی ئەڵمانیا لە چەند مانگی ڕابردوودا، گفتوگۆکان لەسەر دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لەو وڵاتەدا چڕتر بووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئۆلاف شۆلتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا پێشتر بەڵێنی دابوو سیاسەتی توندتری کۆچبەران و دیپۆرتکردنەوەی زیاتری کۆچبەرانی نایاسایی پەیڕەو بکات.
باکگراوند: ئەڵمانیا لە چەند مانگی ڕابردوودا دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی چڕکردووەتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی داواکارییەکانیان ڕەتکراوەتەوە. حکومەتی ئەڵمانیا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراقی کاردەکەن بۆ ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی دڵخوازانە و زۆرەملێی پەنابەران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید بە پێنج مانگ زیندانی سزادرا
- فۆتۆستۆری
- 37 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
37 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید بە پێنج مانگ زیندانی سزادرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتیی بازرگانی لە زاخۆ کردەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەزار و 630 قوتابخانەی سنووری هەولێر زەنگی خوێندن لێدرا