
مونا قەهوەچی، ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە پێکهاتەی تورکمان،
ئاڤا نیوز
پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی ڕێککەوتنی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکەن، پەرلەمانتارێکی تورکمانیش دەڵێت، "داواکارین بەگوێرەی کورسییەکانمان مامەڵەمان لەگەڵ نەکرێت".
وێنە گەورەکە: پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان چاویان لە ڕێککەوتنی نێوان لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنە، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت. هاوکات بەگوێرەی دوایین کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی کە ڕۆژی شەممە بەڕێوەچوو، ئەو دوو حیزبە لە ڕێککەوتنی کۆتایی نزیکن.
لێدوانی فەرمی: مونا قەهوەچی، ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە پێکهاتەی تورکمان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەرنامە و پرۆژە و داواکارییەکانمان ئامادە کردووە، چاوەڕوانی سەردانی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت دەکەین، بۆ ئەوەی ڕادەستیان بکەین، چونکە بەشدارێکی کارای حکومەت دەبین.
زانیاریی زیاتر: پێکهاتەی تورکمان چاوی لە وەرگرتنی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانە، پێیانوایە لە ڕێی ئەم وەزارەتەوە دەتوانن کولتووری پێکەوە ژیان و شوناس و ئەدەبی پێکهاتە جیاوازییەکان بپارێزن.
زانیاریی تایبەت: ئەو پەرلەمانتارەی تورکمان خوازیارە بەگوێرەی کورسییەکانی پەرلەمان مامەڵەیان لەگەڵ نەکرێت، بەڵکو وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی هەرێمی کوردستان مامەڵەیان بکرێت.
ئەمەش بزانە: لە هەرێمی کوردستان کولتوورێکی جوانی پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتە و ئایینە جیاوازەکان هەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وەک خاڵێکی گرنگ لێی دەڕوانێت، هەر ئەمەش سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت