ئاڤا نیوز
بارهەڵگرێکی گەورە کە 23 تۆن خورمای ماوە بەسەرچووی بارکردبوو، لە لایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێرەوە لە بازگەی دێگەلە دەستی بەسەرداگیرا.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، بارهەڵگرێک، بە بارێکی 23 تۆن خورماوە دەیەوێت بێتە ناو شاری هەولێر، بارهەڵگرەکە لە سلێمانییەوە بەبێ بێ کێشە تا دێگەڵە هاتووە و کەس لێی نەپرسیوە. لە بازگەی دێگەڵە لیژنەکانی قایمقامییەتی هەولێر پشکنینی بۆ دەکەن تا بزانن شایەنی ئەوەیە داخڵ بێ و خەڵک بیخوات، دوای پشکنین، بۆیان دەردەکەوێت هەمووی کرم لێیداوە.
زانیاریی زیاتر: بارە خورماکە هیچ نووسراوێکی گومرگی نەبووە، تەنها پارچە کاغەزێکی لابووە کە بە فارسی لە سەری نووسراوە. ڕاستەوخۆ بارە خورماکە، لەژێر چاودێری لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر براوەتە قایمقامییەت بۆ دڵنیابوونەوە، دەرکەوت کە کێشەی زیاتری هەیە.
کارتۆن و ناوی ئەو پاکەتانەی خورماکەی تێدابووە لەسەری نووسراوە شەریکە مەدینە تمور، واتا خورمای عێراقی، لە ژێرەوەی قاپ و پاکەتەکانیش بە فارسی نووسراوە.
لێدوانی فەرمی: لە شوفێرەکەیان پرسیوە ئەمە چییە خورما ئێرانی و پاکەت عێراقی، ئەویش وتوویەتی وەڵا نازانم، ئەمە یەکەم جارمە خورما بارکەم، هەر نازانم دەبێ چۆن بێ. گوتیشی لە گوندی ژاڵەی ناحیەی عەربەت لە سلێمانی لە گۆڕەپانێکدا ئەم بارەم لە ترێلەیەکی ئێرانی وەرگرتووە، وتوویانە بیبە هەولێر و حەقت نەبێ. پێم وتوون نووراویکم بدەنێ با بیبەم، وتوویانە هیچی ناوێ بڕۆ باژۆ.
لە لایەکی دیکەوە: قایمقامی هەولێر دەڵێت لای ئێمە بڕۆ باژۆ نییە، دەبێ لێکۆڵینەوەی تەواو لە داخڵبوونی هەموو بارێک بکرێت، ئەم بارە خورمایە جگە لەوەی خراپ بووە، هیچ مامەڵەیەکی قانونیشیان نەبووە. قایمقام دەڵێت چاوکراوەتر دەبین لە هێنانی ئەم بارە خوارمایانە، چونکە ڕەمەزانە و خەڵک زیاتر بەکاریدەهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






