ئاڤا نیوز
ژمارەیەك قوتابیی لە شارۆچكەكانی كەڵەك و قەزای بەردەڕەش، تاقیکردنەوەی تەمهیدی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەدەنەوە و دەرناچن بەو پێیەی خوێندنیان بە زاراوەی سۆرانی بووە و پرسیارەکان بە زاراوەی بادینی هاتۆتە بەردەمیان و تێنەگەیشتوون.
وێنە گەورەكە: دوێنی یەكشەممە 2025-02-23، تاقیكردنەوەی بەرایی (تەمهیدی) پۆلی 12ـی ئامادەیی ئەمساڵی خوێندن دەستیپێكرد، لە بەشی زانستی تاقیكردنەوەی زیندەزانی هەبوو، لە بەشی وێژەییش تاقیكردنەوەی وانەی مێژوو بوو.
گرفتەكە چییە: یەكێك لەو قوتابیانە دەڵێت، من هەمیشە بە زاراوەی سۆرانی خوێندوومە، كەچی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی تەمهیدی بە زاراوەی بادینی هاتۆتە پێشم ئەوەش گرفتم بۆ دروست دەكات و لە تاقیكردنەوەكان دەرناچم، داوای كردووە لەڕێگەی لایەنی پەیوەندیدارەوە چارەسەری ئەو گرفتە بكرێت كە هەروەك چۆن تاقیکردنەوەی وزاری بە زاراوەی سۆرانیە، بەهەمان شێوەش تاقیکردنەوەکانی تەمهیدی (بەرایی) بە زاراوەی سۆرانی بێت.
لێدوانی فەرمی: هەردی مەعرووف، بەڕێوەبەریی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤای میدیای ڕاگەیاند: ئەوانە 11 قوتابی بوون كە ئەو گرفتەیان هەبووە و دوای ئەوەی گرفتەكەیان گەیاندۆتە پەروەردەی بەردەڕەش، فایلی تاقیكردنەوەی تەمهیدییان بۆ پەروەردەی ناوەندیی هەولێر گواستراوەتەوە و لەسەر داوای خۆیان ئێستا بە زاراوەی سۆرانی وەڵامی تاقیکردنەوەکان دەدەنەوە، تەنیا یەك قوتابی لەو بڕیارە زەرەرمەند بووە بەو پێیەی ئەویان پێچەوانەی هاوڕێكانی، خوێندنی بە زاراوەی بادینی بووە و لەكاتی گواستنەوەی فایلەكەی بۆ پەروەردەی هەولێر، یەكەم تاقیكردنەوەی تەمهیدی كە دوێنێ بووە، پرسیاری تاقیکردنەوەکانی بە زاراوەی سۆرانی بۆ هاتووە و دووچاری گرفت بووە.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا ئەو بەڵێنەی لە بەڕێوەبەری ئەزموونەكان وەرگرتووە كە گرفتی ئەو قوتابییەش چارەسەر بكەن و كاربكەن بۆ دووبارەكردنەوەی تاقیكردنەوە لەو وانەیەی دوێنێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت