ئاڤا نیوز
سەرجەم ئەو پاڵاوگانەی تەسفیەی دوویان دەکرد و لە ماوەی ڕابردوو داخراون، دەبێت لاببردرێن.
چیرۆکی سەرەکی: لەسەر بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی هەڵمەتێکی فراوانی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان دەستی پێکرد و کارەکانی ئەو هەڵمەتە بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار کەمال ئەندامی لیژنەی هاوبەشی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان گوتی: ئەو پاڵاوگانەی تەسفیەی دوو دەکەن داخراون و خاوەنەکانیان ئاگادار کراونەتەوە کە دەبێت ئەو پاڵاوگانە لاببردرێن ، هەرکەسێک پابەند نەبێت ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
زانیاری زیاتر: ئەمجەد سادق، نوێنەری قایمقامیەتی قەزای قوشتەپە بە ئاڤا میدیای گوت: لە سنووری قەزای قوشتەپە لە کۆی 35 پاڵاوگە 8 پاڵاوگەیان تەسفیەی دوویان دەکرد، هەر هەشتیان بەیەکجاری داخراون و دەبێت لاببردرێن، ئەوانی دیکەش چاودێری بەردەوامیان لەسەر دەبێت، هەر پاڵاوگەیەک پابەندی مەرجەکانی ژینگەپارێزی نەبێت ڕێگەی پێنادرێت کاربکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو جۆرە پاڵاوگانە بە ڕێگەیەکی نازانستی و نایاسایی، کۆستیک و خۆڵ و تیزاب بەکاردەهێنن بۆ جیاکردنەوەی بەنزین و گازوایل لە نەوتی خاو ، پاشماوەکەشی کە بۆنێکی ناخۆش و خنکێنەری هەیە تێکەڵاوی خاک و هەوا دەبێت، ئەو بۆنە ناخۆشەی پێشتر لە چەند گەڕەکێکی هەولێر خەڵکی بێزار کردبوو هی ئەو پالاوگانە بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە






