ئاڤا نیوز
بەگوێرەی پێشبینی کەشناسی بێت، ئەمشەو لە ناوچە چیاییەکانی هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان نزمترین پلەی گەرمی تۆمار دەکرێت و لە هەندێ ناوچە تا 40 پلە ژێر سفری سیلیزی تۆمار دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری ئاڤا میدیا دەڵێت: ناوچەکانی کوردستان ژمارەیەکی پێوانەیی مێژووییان لە ساردی تۆمارکردووە، نزمترین پلەی گەرمی لەسەر ئاستی جیهان لە چیای ئاراراتی باکووری کوردستان تۆمارکراوە کە 40 پلە لە ژێر سفر بووە. تەنیا شارێکی ڕووسیا و ناوچەیەکی سیبریا ئەو پلەیان تۆمار کردووە.
شێخ دارا زانیاری دیکە لەبارەی کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکان بەمجۆرە دەخاتەڕوو:
لە چیای حەسارۆست 34 پلە ژێر سفری سیلیزی تۆمار کراوە، لە مێژووی ئەم ناوچەیە پلەی نزمی ئاوا تۆمار نەکراوە، ئەمەش بەهۆی ئەو شەپۆلە سیبریەی ڕووی کردوەتەوە ناوچەکە و تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.
ئەمشەو چیای ئارارات ساردترین دەبێت و هەموو شارەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان پلەکانی گەرمایان لە ژێر سفری پلەی سیلیزی دەبن.
لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکە باران بارین ڕوو لە ناوچەکە دەکات و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






