
عەبدولئەمیر شەمەرى، وەزیرى ناوخۆى عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی سنووری عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، هێزی زیاتر لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر دەکات و ئاسایشیان تووندتر دەکاتەوە.
بۆچی گرنگە؟ سنوورى نێودەوڵەتیی عێراق زیاتر لە شەش هەزار و 500 کیلۆمەترە و لەگەڵ شەش وڵاتى دراوسێیە، بەشێک لەو سنوورانە هەڕەشەیان لەسەرە و بە کۆنتڕۆڵکردنی تەواویان، مەترسییەکان کەمتر دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: "پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان هەیە و هێزى زیاتر ڕەوانەى سنووری سلێمانى دەکەین، بە پێویستیشى دەزانین هێزەکانى پاسەوانى سنوور بچنەوە ئەو ناوچانەى کە سوپاى تورکیا کۆنترۆڵى کردوون". عەبدولئەمیر شەمەرى، وەزیرى ناوخۆى عێراق وای گوتوە.
زانیاریی زیاتر: عێراق لە سنووری ئێران و تورکیا خاڵی چاودێری داناوە؛ لە سنوورى ئێران بازرگانیی ماددەى هۆشبەر و چەک دەکرێت، سنوورى تورکیاش بووەتە گۆڕەپانى ئۆپەراسیۆنى تورکیا دژی پەکەکە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش دەدرێت
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: سزا بەسەر ڕووسیا دەسەپێنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەزار عومرەكاری كورد بە هۆی نەبوونی فڕۆكەوە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکوک مامێک کۆتایی بە ژیانی برازاکەی هێنا
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی مافی مرۆڤ: لە گرتووخانە ڕەچاوی پێگەی شاسوار عەبدولواحید كراوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا مشتومڕ لەسەر چارەنووسی یەکگرتووی ئیسلامی دروست دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوی لە سنووری هەولێر دابەش کران