مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
لەڕێگەی ئاڤاوە دڵنیایی بە 500 فەرمانبەرە دامەزراوەکەی هەڵەبجە دەدرێت کە ئیدارەی پارێزگاکەیان بە خەمسارد زانیوە لە بەرامبەر تەواوکردنی ڕێکارەکانی دەستبەکاربوونیان.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵی ڕابردوو سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاری دامەزراندنی 500 كەسی وەك فەرمانبەر لە دامودەزگاكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دا، مانگی ڕابردووش دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوێك ڕەزامەندی لەسەر ناوی 500 كەسەکە دا بۆ دامەزراندنیان بەشێوەی گرێبەست، ناوەكانیشی بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان و بەستنی مووچە بۆیان هاوپێچ كرد و بڵاوکرانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو 500 كەسە لەنێو سەدان كەس هەڵبژێردراون كە فۆرمیان پڕكردووەتەوە و چەند بنەمایەك وەك خاڵ دانراون و بەپێی زۆریی ژمارەی خاڵەكان ناوەكان ڕیزبەند كراون و داخڵی لیستەكە كراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ نوێنەری ئەو 500 كەسەکە ڕاگەیێنراوێكی ناڕەزاییان بڵاو كردووەتەوە و دەڵێن،
- لەلایەن ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەوە خەمساردی لە ڕێككارەكانی دامەزراندنمان دەكرێت، ئەگەر زوو بە دەم بانگەوازەکەمانەوە نەیەن سەرجەم ڕێگە مەدەنی و یاساییەکان بۆ تەواو کردنی دامەزراندن دەگرینە بەر.
- بەهیچ جۆرێک قبوڵ ناکەین ئەم پرۆسەی دامەزراندنە بکرێتە پاکێج لەنێوان حیزبەكان.
- "ئێمە قەلەقین و ترسمان لەوە هەیە ناوی ئەو 500 کەسە دەستكاری بكرێت و خەڵكی دیكەی لە شوێنیان دابنرێت.
زانیاریی تایبەت: بەرپرسێکی باڵا لە پارێزگای هەڵەبجە بە ئاڤای ڕاگەیاند،
- ناوی ئەو كەسانە یەكلا بووەتەوە و بەهیچ جۆرێك دەستكاریی ناوەكان ناكرێت، سەدا 80ی ئەو 500 كەسە لەڕووی حیزبییەوە لە دەرەوەی پارتی و یەكێتین، تەنیا خاڵ كراوەتە بنەما بۆ دامەزراندنیان، بۆ نموونە بڕوانامە و خێزان و ساڵی دەرچوون و كۆنمرە.
- ئەو سەرچاوەیە لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە دڵنیایی دایە ئەو 500 دامەزراوە و گوتی: هەر كەسێك زانی زوڵمی بەرامبەر كراوە یان ناوی دەرهێنراوە، با بەزووترین كات سكاڵا بكات، گوتیشی ڕێككارەكانی دامەزراندنی ئەو كەسانە تەواو بووە و بەمزووانە دەستبەكار دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت