
وێستگەیەکی ئەتۆم
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیران دەسەڵات دەداتە سەرۆکی دەستەی وزەی ئەتۆمی عێراق بە مەبەستی واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لەگەڵ چین بە مەبەستی بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی ئاشتییانە.
بۆچی گرنگە: خواست لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا بەوزەی ئەتۆم کە 10%ی کارەبای جیهان پێکدەهێنێت، لە زیادبووندایە و عێراقیش لەو ڕێگەیەوە دەیەوێت سوود لە بەکارهێنانی ئاشتییانەی وزەی ئەتۆم ببینێت بە گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی خاوەن وەزەی ئەتۆمن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی هاوکاری نێودەوڵەتی لە بواری وزەی ئەتۆمی ئاشتییانە،
- دەسەڵات درایە نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی دەستەی وزەی ئەتۆمی بۆ دانوستان و واژۆکردنی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی هاوکاری لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی کۆماری میللی چین لە بواری بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزە.
- ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتی دەرەوەش ڕادەسپێرێت بۆ ئامادەکردنی بەڵگەیەک بۆ ئەو دەسەڵاتپێدانە و بەرزکردنەوەی بۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران بەمەبەستی بەدەستهێنانی واژۆی سەرۆکی حکومەت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پەراوێزی چالاکییەکانی شەست و هەشتەمین کۆنفرانسی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە ڤییەنا لە 17ی ئەیلوولی 2024، دەستەی وزەی ئەتۆمی عێراق و دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ڕووسیا "ROSATOM" یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لەبواری بەکارهێنانی ئاشتیانەی وەزەی ئەتۆم واژۆ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 25 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
59 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






