لە قوتابخانەکانی ئێران دەبێت تەنیا بە زمانی فارسی وانە بخوێنرێت و زمانی دایک قەدەغەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 شوبات

پەرلەمانی ئێران. وێنە - ئاژانسی بۆرنا
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی ئێران وتنەوەی وانە و ئەدەبیاتی بە زمانی دایک و ناوچەییەکانی ناو وڵات لە فێرگە و قوتابخانەکان ڕەتکردەوە.
وێنە گەورەکە: لە دانیشتنی ئەمڕۆی گشتیی پەرلەمانی ئێران، پلانی فێرکردنی ئەدەبیات و وانەوتنەوە بە زمانی دایک لەوانە 'کوردی، تورکی، بەلووچی' لە قوتابخانەکانی ئەو وڵاتە قەدەغەیە، ئەم بابەتە یەکێکە لە بڕگەکانی دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران، خرایە بەرنامەی کارەوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لە دەنگی ئەندامەکان بڕیارەکە پەسەند نەکرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای خستنەڕووی بابەتەکە و دەنگدان لەسەری، لە کۆی 246 ئەندامی ئامادە لە پەرلەمان، 104 دەنگی بەڵێ و 130 دەنگی نەخێر و 5 دەنگی بێلایەن بڕیارەکە لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانەوە پەسەند نەکرا.
زانیاری زیاتر: بابەتی پەروەردە و زمانی دایک ساڵانێکی زۆرە لەلایەن چالاکوانانی ئەم بوارەوە لە ئێران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و قەدەغەکردنی بە یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی وازهێنان لە خوێندن یان دابەزینی ئاستی خوێندن دادەنرێت لەو شارانەی ئێران کە بە زمانی دایک ناخوێنن.
ئەمەش بزانە: ئەم بڕیارەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کاتێکدایە کە بەپێی ماددەی 15ـی دەستووری ئێران، هەرچەندە زمانی فەرمی لە ئێران فارسییە، بەڵام دەبێت خوێندن لە قوتابخانەکان ئازادانە و بە زمانی دایک بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





