لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان منداڵان فێری نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی دەکرێن
- بژاردە
- 27 شوبات

منداڵێک لەسەر تەختە ڕەشەی قوتابخانە بە کوردی دەنووسێت
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵمەتێکی نیشتمانیی بۆ فێربوونی زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت و فێرخوازان فێری نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی دەکرێن، دوای دەرچوونیشیان بڕوانامە دەبەخشرێتە فێرخوازان.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ فێربوونی زمانی دایک بە نووسین و خوێندنەوە دەستیپێکردووە، بۆ ئەمەش چەند فێرگەیەک دامەزراون و سەدان کەسیان فێری نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فێرگەی ڕاژە لە سنە یەکێکە لەو فێرگانە، جگە لە شێوەزاری سۆرانی، فێرخوازەکانیان فێری شێوەزار و زاراوە کوردییەکانی دیکەش دەکەن، بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایکیشەوە لە مەراسیمێکدا بڕوانامەی دەرچوونیان بە ژمارەیەک فێرخواز بەخشی کە دەرچووی فێرگەکەن و ئێستا بە پاراوی بە کوردی دەنووسن و دەخوێننەوە.
- بەخۆشی فێربوون و دەرچوون لە فێرگەکەش، لە هۆڵەکە بوو بە ئاهەنگ و منداڵانی بەشداربووی خولەکە بە جلوبەرگی کوردییەوە ئاهەنگەکەیان گەرم کردووە و لەگەڵ گۆرانییە کوردییە ڕەسەنەکانی ناوچەکە هەڵدەپەڕن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
38 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش




