ئەمڕۆ بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بڵاودەکرێتەوە
- کوردستان
- 27 شوبات

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیار وایە ئەمڕۆ پێنچ شەممە، شاندێکی گەورەتر لە شاندەکەی پێشوو کە لە حەوت کەس پێکدێت لە سڕی سورەیا ئۆندار، پەروین بوڵدان، پەرلەمانتارانی دەم پارتی، ئەحمەد تورک، سەرۆکشارەوانی ماردین و چەند کەسایەتیەکی دیکە سەردانی ئیمرالی بکەن و پەیامی ئۆجەلان لەگەڵ خۆیان بێنن.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی دادی تورکیا، ڕێگەپێدانی بۆ سەردانیکردنی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی دەرکرد. بۆ جاری سێیەم سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بکات و دواتر کاتژمێر 5ـی ئێوارە لە ئیستەنبووڵ ڕاگەیێنراویان هەبێت، کە بانگەوازە مێژووییەکەی ئۆجەلان بڵاوبکەنەوە.
هۆکارە زانراوەکان: سەرەتا بڕیاردرا ڕۆژی هەینی کە دەکاتە 28ـی شووبات، بانگەوازەکە لە شاری ئەنقەرە بڵاوبکرێتەوە، بەڵام دواتر سەرچاوەکانی دەم پارتی ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕاگەیاندنە ڕۆژێک هێنراوەتە پێشەوە بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە خێرایی بەرەو پێشەوە بچێت و ڕێگری لە قسە و باسەکان بکرێت.
زانیاریی زیاتر: دەم پارتی بانگهێشتی کوردانی باکووری کوردستان دەکات بەشداری لەو ڕۆژە مێژووییە بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش لە شارەکانی وان و ئامەد شوێنی تایبەت ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی خەڵکی لە ڕێگەی شاشەیەکی گەورە بینەری ئەو ساتە مێژووییە بن.
لێدوانی فەرمی: حەسەن ئۆزگونوش، پەرلەمانتاری پێشووی دەم پارتی و سیاسەتمەدار بە ئاڤا میدیای راگەیاند: راستەوخۆ کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە دەگوازرێتەوە و لە ڕێگەی شاشەی گەورە لە سەنتەری شارەکانی وان و ئامەد، بە ئامادەبوونی جەماوەری باکووری کورستان، ڕاگەیێنراوی دەم پارتی بڵاودەکرێتەوە، سەبارەت بەوەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان ڕۆژی پینجشەممە دەبێت یان رۆژی هەینی، شاندەکە لە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆجەلان بڕیاری لەسەر دەدەن.
شێوازی جێبەجێکردن: سەرجەم پەرلەمانتار و نوێنەرانی دەم پارتی لە شار و شارۆچکەکانی باکووری کوردستانەوە لە سەنتەری شاری ئامەد و وان کۆدەبنەوە بە بەشداری کوردانی باکووری کوردستان لە ڕێگەی شاشەوە بینەری بانگەوازە مێژوویەکەی ئۆجەلان دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





