لەبارەی ئەو ئێزدییانەی کەوتنە دەستی داعش وتە لە هاوسەری ئەبوبەکر بەغدادی وەردەگیرێت
- عێراق
- 27 شوبات

ئەسما محەممەد، هاوسەری یەکەمی ئەبوبەکر بەغدادی. وێنە - ناوەندی نیشتیمانی بۆ هەماهەنگی نێودەوڵەتی
ئاڤا نیوز
ناوەندی نیشتیمانی بۆ هەماهەنگی نێودەوڵەتی دادوەری سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، لەبارەی ئەو ئێزدییانەی کەوتنە دەستی داعش وتەیان لە هاوسەری ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی پێشووتری داعش وەرگرتووە و وتەکانی بە دۆکیومێنت کراون.
وێنە گەورەکە: مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق گێڕانەوەی ئەسما محەممەد، هاوسەری یەکەمی ئەبوبەکر بەغدادی لە تورکیاوە بۆ وڵات ڕاگەیاند بەمەبەستی دادگاییکردنی، مانگی تەمموزیش لەسەر دۆسیەی دەستبەرکردنی کچ و ژنانی ئێزدیی و بێسەروشوێنکردنیان و هاوکاری داعش، بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی نیشتیمانی بۆ هەماهەنگی نێودەوڵەتی دادوەری سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، وتە لەو هاوسەرەی ئەبوبەکر بەغدادی وەرگیراوە، لەبارەی ئەو تاوانانەی لە بێسەروشوێنکردنی کچ و ژنانی ئێزدیی و پێکهاتەکانی دیکە ڕێکخراوی داعش ئەنجامیداون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لێکۆڵینەوەکە بەهاوکاری دادگای یەکی لێکۆڵینەوەی کەرخ بووە و ژمارەیەک زانیاری گرنگ تۆمارکراون کە هاوکاردەبن بۆ بەسزاگەیاندنی بکەرانی ئەو تاوانانە، هاوکات وتەی هاوسەری بەغدادی لەبارەی ڕفاندن و کوژرانی کایلا مۆلەر کچە ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی وەرگیران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار شێوازێكی نوێی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر شکستی پێهێنرا
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوت کەس بە تۆمەتی ساختەکاری لە موڵکێکی دەوڵەتدا بە 15 ساڵ زیندانی حوکم دەدرێن
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناسرییە خێزانێک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی زیقار ساڵێکی دیکە لە کەرەڤانەکان درێژە بە خوێندنیان دەدەن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار لە مێژووی دامەزراندنییەوە یەدەگی زێڕی عێراق دەگاتە ئاستێکی پێوانەیی