
وێنەی کەسێک کە تلیسکۆپێکی داناوە بۆ بینینی مانگ - دەرکەوتنی هیلالی مانگ و ئەستێرەیەک لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی دیاركردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان چاودێریی دەركەوتنی مانگ دەكات.
وێنە گەورەكە: ساڵانە لە كۆتا ڕۆژی مانگی شەعبان، لیژنەی بینینی مانگی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چەند شوێنێكی جیاجیا چاودێریی دەركەوتنی مانگ دەكات بۆ بڕیاردان لە دیاركردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان.
زانیاریی تایبەت: كاتژمێر (5:00)ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 28-02-2025، تیمەكانی لیژنەی بینینی مانگ لە چەند شوێنێكی بەرزی جیاجیای هەرێمی كوردستان چاودێریی دەركەوتنی هیلالی مانگ دەكەن و تاوەكو بانگی شێوان لەوبارەیەوە بڕیار دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر لیژنەكە تاوەكو شەو، مانگیان بینی، ئەوا ڕۆژی شەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان و ئەگەریش نەیانبینی، یەكشەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان.
ئەمەش بزانە: هەرچەندە مەرجەعی باڵای شیعە مەزهەبەکان لە عێراق، ڕۆژی 02-03-2025ـی وەکو یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیار كردووە، بەڵام وەقفی سوننی لە عێراق تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی نەداوە سەبارەت بە دیارکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، بەپێی پێشبینییە فەلەكناسییەكانیش بێت، ڕۆژی شەممەی داهاتوو 01-03-2025، یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






