
ژمارەیەک چەکداری بزووتنەوەی حەماس
ئاڤا نیوز
دوای تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە کە 42 ڕۆژی خایەند، بزووتنەوەی حەماس پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستەکە دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەحمود مەرداوی، سەرکردەیەکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، تاکە ڕێگە بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەکە و گەڕانەوەی بارمتەکان، تەواوکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەیە کە ئەمەش لە جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمەوە دەست پێدەکات.
زانیاریی زیاتر: ئەم لێدوانەی ئەو بەرپرسە باڵایەی حەماس لەکاتێکدایە، ئیسرائیل داوای درێژکردنەوەی قۆناغی یەکەمی ئاگربەست دەکات کە لە 19-1-2025 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
باکگراوند: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 شەڕ لە کەرتی غەززە هەڵگیرساوە و بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلیش لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا 48 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 111 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون. دواتر لە 19-1-2025 ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ڕێککەوتنە سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت، هەر قۆناغێکیش 42 ڕۆژ دەخایەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن






