
ژمارەیەک گەریلای پەکەکە
ئاڤا نیوز
ناوەندی پاراستنی گەل 'نەپەگە' ڕایدەگهیهنێت، بڕیاری ئاگربەست سەرجەم هێزەكانی پەكەكە دەگرێتەوە، دووپاتیشی دەكاتەوە بەرامبەر هەر هێرشێك بەرگریی لەخۆیان دەكەن و تۆڵە دەسێننەوە.
چیرۆكی سەرەكی: لەچوارچێوەی بانگەوازەكەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە كە داوایكرد پەكەكە چەك دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، دوێنێ 1ـی ئاداری 2025، پەكەكە بڕیاری ئاگربەستی دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانداریی ناوەندی پاراستنی گەل لە ڕاگەیێنراوەكە كە بە ناوی هەموو هێزەکانی پاراستنی گەل بڵاویكردۆتەوە، ڕایگەیاند: "لەچوارچێوەی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، ئەو ئاگربەستەی کە پەکەکە لەیهكى ئهم مانگه ڕایگەیاندووە، هەموو هێزەکانمان دەگرێتەوە، پێویستە هەموو فەرماندەکان و یەکینە پەیوەندیدارەکان بەرامبەر ئەو بڕیارە بەهەستیارییەوە مامەڵە بکەن و بەتەواوی جێبەجێی بکەن".
زانیاریی زیاتر: نەپەگە ئاماژەی بەوەشكردووە، "بێگومان بەرامبەر بەو هێرشانەی دەکرێتە سەرمان، پاراستنی هێزەكانمان و وەڵامدانەوەی پێویست لەچوارچێوەی مافی پاراستنی ڕەوادا، مافێكی بنچینەییە، هێزەکانمان لەبەرامبەر هێرشە بەردەوامەکاندا مافی تۆڵەسەندنەوەی هەیە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەپەگە ڕوونی دەكاتەوە، "ئەم بڕیارە بەتایبەت بۆ ئەو هێزانەمانە کە لە تورکیا و باکووری کوردستانن، بۆ هەموو تیمە فیداییە تایبەتەکان و هەموو یەکینە خۆبەڕێوەبەرەکان، یەکینەکانی پاراستنی جەوهەری وەک ماک و یەپەسە دەبێت هەمووان جێبەجێی بکەن، هەموو پێکهاتەکانی کە خاوەن خەسڵەتی تەڤگەری خۆبەڕێوەبەرن، دەبێت بەپێی ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای خۆپاراستن لەنوێوە خۆیان جێگیر بکەن، لەم پرۆسە گرنگەدا هیچ هێزێکی ئێمە نابێت لە ڕێوشوێنەکاندا سستبوون ئەزموون بکەن و لە هەر هەلومەرجێکدا بێت ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستنیان بەهێز بگرن.
ئەوەش بزانە: داوا لە سەرجەم هێز و یەكینەكانی سەر بە پەكەكە كراوە بە هەستیارییەوە هەڵسوكەوت بكەن و بەرامبەر هەوڵی تێكدەرانە، وریا و ئاگادار بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت