
گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی هەبوونی گوومان لە بەرهەمەکەی، کارگەیێکی پەیینی کیمیایی کشتوکاڵی لە هەولێر داخرا کە گوومانی ئەوەی لێ دەکرێت گەچ لەگەڵ کیمیاکە تێکەڵ بکات و بە خەڵکی بفرۆشێت.
چیرۆکی سەرەکی: چەند رۆژێک لەمەوبەر جووتیارێک پەیوەندی بە عوبەید هەرکی پەیامنێری ئاڤا دەکات و پێی دەڵێت کیمیام بۆ کوڕەکەم کڕیوە ئەو گەڵابەیەی کە بۆی هێناوم دەڵێت من هەفتانە سێ باری پڕ لە گەچ بۆ کارگەیەکی کیمیا دەبەم و ناشزانم لەوێ چی لێ دەکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەو جووتیارە دەڵێت من شارەزام و پێشتر دەمزانی کە ئەو کیمیایە باش نییە و گەچی تێکەڵ دەکرێ، بەڵام نەمزانیوە لە کوردستان دەکرێت.
زانیاری پەیامنێر: پەیامنێری ئاڤا پەیوەندی بە نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێرەوە دەکات و ئاگاداری دەکاتەوە، ئەمرۆش پۆلیسی قایمقامیەت دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەگەڵ پەیامنێری ئاڤا دەچنە کارگەکە و سەردانی دەکەن. نموونەیەکیان لە هەموو بەرهەمەکانی بردووە بۆ تاقیگە بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە و بزانن گەچ لەگەل مەوادەکانی تێکەڵ دەکات یان نا.
ئەمەش بزانە: ئێستا وەرزی پێگەیشتنی گەنم و بەرووبوومە کشتوکاڵییەکانە و لەم کاتانەدا جووتیاران کیمیا ئەکڕن و بەسەر بەرهەمەکانیاندا دەکەن بۆ پاراستن و بەهێزکردنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






