
باڵەخانەی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، هاووڵاتییان لە فێڵی باندێک ئاگادار دەکاتەوە کە بە ناوی بەشی زێدەڕۆیی شارەوانییەوە، داوای پارەیان لە خەڵک کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک هاووڵاتی ڕوو لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەکەن تا لە ڕاستی و دروستی کێشەیەک بکۆڵنەوە بەوەی کە ژمارەیەک کەسی نەناسراو بەناوی کارمەندی فەرمی حکومی، چوونەتە سەر هاووڵاتییان و وەک چاودێری زێدەڕۆیی بەسەر موڵکی گشتیی خۆیان ناساندووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ بەشەکانی زێدەڕۆیی و کاروباری یاسایی و بەشە پەیوەندیدارەکانی دیکەی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانی، و دوای بەدواداچوونی وردی بابەتەکە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بەناوی بەشی زێدەڕۆیی پارەیان لە خەڵک داواکردووە، بەهیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە شارەوانیی سلێمانییەوە نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەکاتی ڕوودانی حاڵەتی هاوشێوە، دەستبەجێ بەشی یاسایی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی یاخود نزیکترین بنکەی پۆلیسی ئەو شوێنەی لێ ئاگادار بکەنەوە، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەگەڵ کەسانی ساختەکار و فێڵباز.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






