
د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی بەپەلەی لووتکەی وڵاتانی عەرەبی تایبەت بە دۆخی غەززە، سەرۆککۆماری عێراق بەرەو قاهیرەی پایتەختی میسر بەڕێکەوت.
وێنە گەورەکە: ئامادەکارییەکان بۆ لووتکەی نائاسایی وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرە بەردەوامن و ئەمڕۆ دووشەممە وەزیرانی دەرەوە کۆدەبنەوە، ڕۆژی سێشەممەش سەرۆککۆمار سەرۆکایەتیی شاندی عێراق بۆ بەشداریکردن لە لووتکەکە دەکات کە تایبەتکراوە بە دۆخ و چارەنووسی کەرتی غەززە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی نووسینگەی سەرۆککۆماری عێراق: بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی کۆبوونەوەی بە پەلەی لووتکەی وڵاتانی عەرەبی، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق وڵاتی بەرەو کۆماری میسری عەرەبی جێهێشت.
- ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و ڕاوێژکار و کەسایەتییە سیاسییەکان یاوەری سەرۆککۆمار دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەکە ڕۆژی سێشەممە 4-3-2025 بەڕێوەدەچێت، لەبارەی پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە بۆ ڕاگواستنی خەڵکی فەڵەستین بۆ ئوردن و میسر و بوونیادنانەوەی غەززە.
ئەمەش بزانە: عێراق پشتیوانی هەڵوێستی یەکگرتووی عەرەبی دەکات بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی غەززە و ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی، کۆچپێکردنی خەڵکی غەززەش ڕەتدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






