ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی وەک پشکی هەرێمی کوردستان ناردووە، ماوەیەکە دەست بە دابەشکردنی کراوە و بەهۆی کەمی بڕەکە کە پشکی 19%ـی خێزانەکانی هەرێمی کوردستانە، ئەولەویەت درا بە ناوچە شاخاوییەکان. هەرچەندە بەشێکی لە چۆمان و مێرگەسۆر و ئەو ناوچانە دابەشکرا، بەڵام ماوەی 11 ڕۆژە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پرۆسەکە وەستاوە هەک تانکەریش لە هەولێرەوە بەرەوە سۆران هەڵنەکشاوە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوانیان، دەبێت عێراق ساڵانە پشکی هەرێمی کوردستان لە نەوت و وزە دابین بکات، ئەو نەوتەی دەینێرێت لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەیە، لەو 50 ملیۆن لیترە پشکی پارێزگای هەولێر 15 ملیۆن و 80 هەزار لیتر دیاریکرا، بەگوێرەی ڕێنمایی لە ناوچە شاخاوییەکانەوە بۆ سەنتەری پارێزگاکان درێژ دەبێتەوە و ئامانجەکە ئەوەیە سەرەتا بدرێتە خێزانەکانی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەر مایەوە دەگوازرێتەوە سەنتەری شارەکان.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر شانەدەری، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەشێکی زۆری خێزانەکانی سنووری قەزاکانی مێرگەسۆر، ڕواندز، خەلیفان و سیدەکان ماون و نەوتیان وەرنەگرتووە، بەهۆی وەستانی پرۆسەکە تاوەکو ئێستا نەوتیان وەرنەگرتووە."
لە لایەکی دیکەوە: ئاڤا بەدواداچوونی زیاتری کرد و لەسەر ئەو پرسە قسەی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کرد، گوتیان بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانمان ئاگادارکردووەتەوە کە تاوەکو ناوچە شاخاوییەکان مابن، نەوت لە دەورووبەر و سەنتەری شارەکان دابەش نەکرێت، هۆکاری وەستانی ناردنی نەوت بۆ ئیدارەی سۆران، کەمی ژمارەی ئەو تانکەرانەیە کە لە بەغداوە دێن، پێشووتر ڕۆژانە 8 تانکەری نەوت ڕەوانە دەکرا، ئێستا 4 بۆ 5 تانکەر دێن."
گوتیشی، "لەدوو ڕۆژی داهاتوو کێشەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر دەبێت و دەست بە ناردنی بڕێکی دیکەی نەوت بۆ ئەو سنوورە دەکەینەوە".
ئەوەی پیویستە بیزانیت: هەر خێزانێک لەو بڕە نەوتەی لە عێراقەوە دێت، 100 لیتری پێدەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





