
بۆردومانی دەوروبەری بەنداوی تشرین لە لایەن هێزەکانی نزیک لە تورکیاوە. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا بە چڕی و بە چەکی قورس دەوروبەری بەنداوی تشرین بۆردومان دەکەن.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە 8ـی 12ـی ساڵی ڕابردوو، ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' و گرووپەکانی نزیک لە تورکیا لە منبج و بەنداوی تشرین بەردەوامە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی میدیای نزیک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات، کەمێک لەمەوبەر دەوروبەری بەنداوی تشرین لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا بە چڕی و بە چەکی قورس بۆردومان کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای ناردنی هاووڵاتیان وەک قەڵغانی مرۆیی بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین، بەڵام تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە، لە هێرشەکانیان بۆ سەر بەنداوەکە بەردەوامن و بەگوێرەی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بەهۆیەوە تائێستا سەدان کوژراو و بریندار هەن.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات، ناسنامەی چوار لەو چەکدارانەی ئاشکرا کردن، کە لە ڕووبەڕوونەوەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






