ئاڤا نیوز
بەهۆی نمایشێکەوە، نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لێکۆڵینەوەیەکی چڕی لەگەڵ ئوسامە کلدانی، جێگری فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە نەینەوا دەسپێکردووە، بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان کلدانی لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئێستا کەیسەکە ڕەوانەی دەستەی دەستپاکی عێراق کراوە و لەگەڵ نووسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئوسامە کلدانی دەکرێت، چونکە پێشتر چەند جارێک نمایشی لەم جۆرەی کردووە چەند جارێکیش ئۆتۆمبێلی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی بۆ ئەو مەبەستە بەکارهێناوە.
زانیاریی زیاتر: ئوسامە کلدانی وتوویەتی، "ئەو ئۆتۆمبێلانەم بەکرێ هیناوە، هەندێک ڤیدیۆی پێ تۆمار دەکەم و دەیگەڕێنمەوە" بەبێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەی دارایی کرێی ئەو ئۆتۆمبێلانە بدات، ئەمەش کێشەکەی قوڵتر کردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، سوودانی بە بڕیارێک ئوسامە کلدانی لە پۆستی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە نەینەوا دوورخستووەتەوە و دەریکردووە.
ئەمەش بزانە: ئوسامە سالم سدیق کلدانی، برای ڕەیان کلدانییە کە لە دوای ساڵی 2014 ـەوە چوونەتە نێو ڕیزەکانی حەشدی شەعبی، دواتریش وەک هێزێکی سیاسی بەشدارییان لەهەڵبژاردنەکان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





