
بانکی خوێن لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
ڕێكخراوێك بە بڕی ملیارێك دینار دەرمان و پێداویستیی تاقیگەكان پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەكات و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكەش دەڵێ بەمە گرفتی تاقیگەكانی بانكی خوێن چارەسەر دەبێت.
چیرۆكی سەرەكی: لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەرپەرشتیارانی بانكی خوێنی سلێمانی ئاشكرایان كرد كە گرفتی كەمیی كەرەستەی پشكنین و پێداویستییە تاقیگەییەكانیان لە بانكەكە هەیە ئەمەش پشكنین و پرۆسەی وەرگرتن و بەخشینی خوێنی سنووردار كردووە.
لێدوانی فەرمی: د. سەباح نەسڕەدین، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕێكخراوی كۆڵەگ فاوندەیشن بە بەهای ملیارێك دینار، دەرمان و پێداویستیی پزیشكی تاقیگەی پێشكەش كردین، دەستخۆشیان لێدەكەین، زۆرینەی پێداویستییەكان بۆ بانكی خوێنی سلێمانی كڕدراون و بەمەش گرفتی بانكەكە چارەسەر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش