
شاری کۆیە
ئاڤا نیوز
بەهۆی زۆری هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لەسەر ڕێگای کۆیە- تەقتەق، کە لە هەولێرەوە بەرەو ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەڕۆن، قایمقامی کۆیە و شارەوانی سەرقاڵی دروستکردنی ڕێگایەکی تایبەتن بۆ بارهەڵگرەکان لەو سنوورە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕێگایەکی تێکەڵڕێژ لە تەنیشت دووسایدی 60 مەتری کۆیە دروست بکرێت، بۆ ئەوەی ئەو جەنجاڵی و قەرەباڵغییە کەم بکاتەوە، کە بەهۆی تانکەر و بارهەڵگرەکان لە کۆیە دروست بووە، بوودجەیەکی تایبەتیشی بۆ تەرخان کراوە.
لێدوانی فەرمی: تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو ڕێگایەی بڕیارە دروست بکرێت دەکەوێتە تەنیشت مزگەوتی خێرخوازانەوە کە لە سەرەتای هاتنەناوەوەیە بۆ شاری کۆیە، درێژدەبێتەوە بۆ ڕێگای دەشتی کۆیە – دووکان، بەم شێوەیەش ئەو ڕێگایە بەڕووی تانکەر و بارهەڵگرەکان دادەخرێت، کە لە شەواندا بەناو شاردا هاتووچۆیان لەسەر دەکرد.
زانیاریی زیاتر: "ڕێگاکە بە شێوەی تێکەڵڕێژ دەبێت و کاتییە، لەگەڵ شارەوانی خەریکی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پلانەکەین، هاوکات تەندەری بۆ دەرچووە و نزیکەی 270 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە". قایمقامی کۆیە وادەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






