
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ نامەی بۆ ئێران ناردووە و وتوویەتی یان ڕازی بن بە دانوستان، یان هەنگاوێکی دیکەتان لەگەڵ جێبەجێ دەکەین.
وێنە گەورەکە: چەندین ساڵە هەواڵی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوام چاوی میدیاکارانی لەسەرە، بەڵام زۆرینەی کات هەوڵەکان بێ ئەنجام دەمێننەوە، لە کۆتا لێدوانی سەرۆککۆماری ئێرانیشدا دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە و ڕایگەیاند بە هیچ شێوەیەک دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین، ڕۆژی پێنجشەممەش دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند بۆ دانوستان نامەیەکم بۆ عەلی خامنەیی ناردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەل کەناڵی فۆکس بیزنس ڕایگەیاند:
٠ ڕۆژی پێنجشەممە 2025-03-06، نامەیەکم بۆ عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران ناردووە و تێیدا ئامادەیی خۆم بۆ دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتە ڕاگەیاندووە.
٠ لە نامەکەدا وتوومە داوادەکەم دانوستان بکەین، چونکە ئەمە بۆ ئێران باشترە.
٠ هەست دەکەم ئەوان بەدەم داواکەوە بێن، چونکە ئەوانیش مەبەستیانە دانوستان بکەن.
زانیاری زیاتر: ئەم داوایەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە کە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران دانوستانی لەگەڵ ئەمریکا ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند دانوستان لەگەڵ ئەمریکا کارێکی ژیرانە و زیرەکانە نییە و ئابڕووبەرانەیە.
بۆچی گرنگە: ئەم نامەیە بەشێک دەبێت لەو هەوڵانەی دۆناڵد ترەمپ بۆ دانوستان، ئەگەر جێبەجێ بکرێت دڵەڕاوکێی وڵاتانی زلهێز بەرامبەر بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران کەم دەبێتەوە.
باکگراوند: خامنەیی لە ماوەی یەکەمی سەرۆکایەتی ترەمپدا دژی دانوستانەکان بوو، لە 13ـی ئابی 2018 لە وتارێکیدا گوتی: "دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لەلایەن ئیمامەوە قەدەغە کرابوو واتە" ئیمام خومەینی" و منیش قەدەغەم کرد، تەنانەت ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بکات هەرگیز لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ دانوستان ناکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و چین مانۆڕێکیان بۆ "لەناوبردنی ژێردەرییەکانی دوژمن" ئەنجام دا
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە فەرەنسا کەوتووەتەوە و کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا